رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا بە کێشەیەکی دارایی قوڵدا تێدەپەڕێت، نەک تەنیا ناتوانێت یاریزان ناونووس بکات، بەڵکو لە فرۆشتنی یاریزانیشدا ناتوانێت قازنج بکات.
بلاوگرانا، تاوەکو ئێستا 11 یاریزانی بەڕێکردووە و تەنیا 40 ملیۆنی دەستکەوتووە، بەشێک لەو یاریزانانەی یانەکەیان بەجێهێشتووە، بەشێوەی خواستن یاخود بەخۆڕایی روویان کردووەتە یانەیەکی دیکە.
ــ ئەو یاریزانانەی ئەم وەرزە بارسایان جیهێشت:
1 - دێست، بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بەخۆڕایی
2 - مارکۆس ئەڵۆنسۆ، بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی بارسیلۆنا رۆیشت
3 - شادی ریاز، بۆ ریال بێتیس بەبڕی 9 ملیۆن یۆرۆ
4 - پێدرۆلا، بۆ سامپدۆریا بە 3 ملیۆن یۆرۆ
5 - مارک گویۆ، بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد
6 - جولیان ئاراخۆ، چووە بۆرنسمۆس بە 10 ملیۆن یۆرۆ
7 - مێکا فای، گوێزرایەوە یانەی رێن بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ
8 - سێرجی رۆبێرتۆ، بەخۆڕایی پەیوەندی بە کۆمۆی ئیتاڵییەوە کرد
9 - گوندۆگان، بەخۆڕایی گەڕایەوە بۆ یانەی مانچێستەر سیتی
10 - ڤیتۆر رۆکی، بەخواستن بۆ یانەی ریال بێتیس
11 - ئۆرێل رۆمیۆ، چووە جیرۆنا بەشێوەی خواستن.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە، هەمیشە لە راگەیاندنەکاندا ئاماژەی بەوە دەدا کە یانەکە نزیکە لە گەیشتن بە یاسای 1-1 و لەگەڵ فرۆشتنی هەر یاریزانێک دەتوانن یاریزانێكی نوێ بهێننە یانەکە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بارسا 11 یاریزانی لە تیپەکە بەڕێکردووە، هێشتا یانەکە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ یاسای 1-1.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ