چوونی کیێزا بۆ بارسا کێشەی تێکەوت

26-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن فێدریکۆ کیێزا یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی فێدریکۆ کیێزا، بەڵام بەربەست دروستبوو لە بەردەم گواستنەوەکەدا.

فێدریکۆ کیێزا، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس، لە هەوڵدایە یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە، دوای ئەوەی راهێنەری یانەکە، تیاگۆ مۆتا پێی راگەیاند شوێنی نابێتەوە لە پێکهاتەی خانمە پیرەکەدا.
 
بارسێلۆنا، چاودێری یاریزانەکە دەکات و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە، لە هەمانکاتدا کیێزاش خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ چوونە یانەی بارسا و بەڕێوبەری کارەکانی راسپاردووە بەوەی کار لەسەر ئەوە بکات یاریزانەکە ئەم وەرزە لە یانە کەتەلۆنییەکە یاری بکات.
 
چەند سەرچاوەیەک ئەمڕۆ ئەوەیان خستەڕوو کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ کیێزا گفتوگۆیان کردووە و گڵۆپی سەوزی یاریزانەکەیان بۆ هەڵکراوە و تەنیا رێککەوتن لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس ماوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەفەرمی روو لە بارسا بکات، یانەی یوڤێش ئامادەیی دەربڕیوە رێگە بە رۆیشتنی یاریزانەکە بدات بەرامبەر بە دەستەوارەیەک، کە بەهاکەی 10-15 ملیۆن یۆرۆیە.
 
بەڵام رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، بارسا لە گواستنەوەی کیێزا کشاوەتەوە دوای ئەوەی زانیویەتی کە ناتوانێت یاریزانە ئیتاڵییەکە ناونووسبکات و دەبێتە هۆی شکاندنی یاسای یاریی دارایی خاوێن.
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی بارسا لە گواستنەوەی کیێزا، یانەی ئارسیناڵ هاتە سەرهێڵ و ئێستا چاودێری یاریزانە ئیتاڵییەکە دەکات.
 
ئەمە لەکاتێکدایە یانەی بارسێلۆنا، لە هەوڵدایە بۆ ناونووسکردنی دانی ئۆلمۆ، ئەو یاریزانەی پێش چەند رۆژێک بە 62 ملیۆن یۆرۆ رووی لەو یانەیە کردبوو.
 
پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی کیێزا بۆ بارسا لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکلایی ببێتەوە و روون ببێتەوە ئایا ئەو یاریزانە درێسی بلاوگرانا دەپۆشێت لەم وەرزەدا یان نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە