ڤیدیۆ؛ ئەو وڵاتانەی زۆرترین میدالیایان لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا بەدەستهێناوە

26-07-2024
ئیحسان تاهیر
ئەمریکییەکان یەکەمن لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا
ئەمریکییەکان یەکەمن لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا
نیشانەکردن ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

وەشانی 33ـی ئۆڵۆمپیاد، ئەمڕۆ لە پاریس دەستپێدەکات، کە وەرزشوانانی 206 وڵات رکابەری لەسەر 584 میدالیای زێڕ، زیۆ و برۆنز دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا رکابەرییەکە لەسەر ئاستی وڵاتانە نەک تاکە وەرزشوان، واتا ئەو وڵاتەی وەرزشوانانی زۆرترین میدالیا ببەنەوە پلەی یەکەمی پێدەدرێت.
 
لە مێژووی ئەو 32 جارەدا، کە ئۆڵۆمپیاد ئەنجام دراوە، وەرزشوانانی ئەمریکا خاوەنی زۆرترین میدالیان، تەنانەت جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەتی جاران هەیە، کە پلەی دووەمی هەیە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا.
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا 2959 میدالیای هەمجۆری بەدەستهێناوە. لە کاتێکدا یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بە بردنەوەی 1024 میدالیا پلەی دووەمی گرتووە لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی لە مێژووی  ئۆڵۆمپیاددا زۆرترین میدالیایان بەدەستهێناوە.
 
پلەی سێیەم بەر وەرزشوانانی بەریتانیا دەکەوێت، کە تاوەکو ئێستا خاوەنی 950 میدالیای هەمەجۆرن.
 
ئەڵمانیا بە بردنەوەی 922 میدالیا و فەرەنسا بە بردنەوەی 889 میدالیا خاوەنی پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.
 
لە پلەی شەشەم تاوەکو دەیەم، ریزبەندییەکە بەمشێوەیە: ئیتاڵیا 759 میدالیا، چین 713 میدالیا، سوێد 679 میدالیا، نەرویج 568 میدالیا و رووسیاش 544 میدالیای بەدەستهێناوە.
 
لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 رێگە بە وەرزشوانانی رووسیا نەدرا بەشداری بکەن، بەهۆی هێرشی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراینا، تاوەکو ئێستاش رێگەیان پێنادرێت بەشداری لە ئۆڵۆمپیاددا بکەن، مەگەر لەژێر ناو و ئاڵای لیژنەی ئۆڵۆمپی نیودەوڵەتیدا بەشداری بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە