رووداو دیجیتاڵ
بایەرلیڤەرکوزن، بە سەرکردایەتی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئیسپانی، خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا، لە دوای بایرن میونشنی پێشەنگی خولەکە، دوای ئەوەی لەسەر یاریگەی بای ئارێنا بە ئەنجامی 4-1 لە هایدنهایمی تازە سەرکەوتوو بۆ خولەکەی بردەوە.
لە خولەکی 9 ڤیکتۆر بۆنیفاس گۆڵی یەکەمی بۆ بایەرلیڤەرکوزن تۆمارکرد.
لە خولەکی 58 هایدنهایم لە رێگەی ئیرێن دینکسیەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەڵام دوای 5 خولەک، لیڤەرکوزن لە رێگەی جۆناس هۆفمانەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنایەوە.
چارەکێک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە، لیڤەرکوزن گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد بە لێدانی سزا، کە ڤیکتۆر بۆنیفاس بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد.
8 خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئەمین ئەدلی یاریزانی مەغریبی گۆڵی چوارەمیش بۆ بایەرلیڤەرکوزن تۆمارکرد.
بایەرلیڤەرکقزن 13 خاڵی هەیە و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای بایرن میونشن دووەمە. لە کاتێکدا هایدنهایم لە پلەی سیانزدەمدایە و تەنیا 4 خاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ