لاپۆرتا بە دەستەوارەیەک هەمووان سەرسام دەکات

25-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەستەوارەیەکی سەیر و سەمەرەی پێشکێشی مانچێستەر سیتی کردووە بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ.
 
کانسێلۆ، ئەو یاریزانە پۆرتوگالییەی بووەتە جێی باسی میدیاکانی جیهان و ناوی بە چەندین یانەی جیاواز بەستراوەتەوە، ساڵی رابردوو، بە خواستن لە یانەی بارسێلۆنا بوو، پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئەو یانەیە وای لە کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە کرد هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ جاری دووەم بباتە ریزەکانی.
 
لە هەمان کاتدا سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خولی سعودی و یاریکردن لە ریزەکانی یانەی هیلال.
 
بە پێی چەند سەرچاوەیەک، سعودییەکان لەگەڵ بەڕێوبەرانی مانچێستەر سیتی گفتوگۆیان کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە 35 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە بداتە مانچێستەر سیتی.
 
جگە لەوە سندووقی وەبەرهێنان ئامادەیە 103 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە پێشکێشی یاریزانەکە بکات بۆ ماوەی سێ وەرز.
 
ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئیسپانی رایگەیاندووە کە خوان لاپۆرتا دەستەوارەیەکی پێشکێشی مان سیتی کردووە بۆ دووبارە هێنانەوەی کانسێلۆ بۆ یانەکەی بەخواستن، بە شێوەیەک، بارسا هیچ بڕە پارەیەک بە مان سیتی نەدات و تەنیا مووچەی کانسێلۆ کە 13 ملیۆن یۆرۆیە لە ئەستۆ بگرێت.ئەم دەستەوارەیە بووەتە جێی سەرسوڕمانی بەڕێوبەرانی مانچێستەر سیتی و هاندەرانی تووشی شۆک کردووە.
 
کانسێلۆ، دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، گەڕایەوە مانچێستەر سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە مەشق دەکات، بەڵام هێشتا روون نییە دەچێتە کام خول و یانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە