کێ هۆکاری وازهێنانی ڤان نیستلرۆی بوو؟

25-05-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

روود ڤان نیستلرۆی، راهێنەری هۆڵەندی وازهێنانی خۆی لە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی مەشقەکانی یانەی ئایندهۆڤن راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی یانەکە لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە نازناوی جامی هۆڵەندای بەدەستهێنا.
 
یانەی ئایندهۆڤن بەفەرمی رۆیشتنی ڤان نیستلرۆی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی گفوگۆیەکی زۆر لە نێوان ئەو راهێنەرە و کارگێڕیی یانەکەدا کرا، لە کۆتایی بە وازهێنانی راهێنەرەکە بابەتەکە داخرا. 
 
رۆژنامەکانی هۆڵەندا هۆکاری وازهێنانی ڤان نیستلرۆیان ئاشکراکردووە، ئەوان دەڵێن بەشێك لە یاریزانەکان لەو راهێنەرە راپەڕیون، پێیان وابووە کە شێوازی مەشقدانەوەی و شێوازی یاریکردن و دانانی پێکهاتەکانی باش نین و ناگونجێن. 
 
میدیای هۆڵەندا ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە دۆخەکە زۆر زووتر تەقیوەتەوە، بەڵام کارگێڕیی یانەکە پێیباشبووە کە تاوەکو کۆتایی وەرزەکە ئەو راهێنەرە لە کارەکەیدا بمێنێتەوە. 
 
ئایندهۆڤن وەرزی رابردوو ڤان نیستلرۆی کردە راهێنەر، دوو نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستهێنا کە جامی هۆڵەندا و قەڵخانی یۆهان کرۆیف بوون، لە خولی هۆڵەندیشدا پلەی دووەمی ریزبەندیدایە و دەگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو. 

 

روود ڤان نیستلرۆی، ئەفسانەی پیشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید لە ساڵی 2012 وازی لە یاریکردن هێنا، دواتر بووە راهێنەری لاوانی ئایندهۆڤن و دواتریش پۆستی راهێنەرایەتیی یانەکەی وەرگرت. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە