رووداو دیجیتاڵ
لە ئیتاڵیا رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی پایسکیلسواریی سووڕانەوەی ئیتاڵیا بەردەوامە و ئەلبێرتۆ داینیسی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بووە پاڵەوانی گەڕی دەیەم.
پێشبڕکێکان بۆ مەودای 195 کیلۆمەتر بوو لە کاژێرێکدا، لە ناوچەی بیرجینێ فالسۆگاناوە بەرەو ناوچەی کاورلی بەڕێوەچوون.
ئیتاڵییەکان کۆنترۆڵی رکابەرییەکەیان کردبوو، دوای ئەوەی داینیسی بە هاوکاریی فۆتۆ فینیش توانی ببێتە پاڵەوانی گەڕی دەیەم، پلەی دووەم بۆ جۆناتان میلان و سێیەمیش بۆ مایکل ماتیۆز بوون کە هەر ئیتاڵی بوون.
سەرنجڕاکێشیی پاڵەوانێتییەکە لەوەدا بوو، ئەو پاسکیلسوارانە دوای ماندووبوونێكی زۆر و بڕینی نێوان دوو شار، کەچی لە کۆتاییدا بە هاوکاریی فۆتۆ فینیش کە وێنەی دوایین ساتی گەیشتن بە خاڵی کۆتایی دەگرێت و بەوە پاڵەوانی ئەم گەڕە دیاری کرا.
داینیسی کە خەڵکی ناوچەی ڤینیتۆی ئیتاڵیایە، پێویستی بە چوار کاژێر و نیو هەبوو بۆ ئەوەی مەدای 121 مایڵ ببڕێت، ئەمە جاری دووەمیەتی دەبێتە پاڵەوان بەشێک لە رکابەرییەکانی جیرۆ ئیتاڵیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ