رامۆس دەیەوێت بەشداری لە مۆندیالدا بکات

24-08-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێرخیۆ رامۆس لویس ئێنریکی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی پاریس سانجێرمان لە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیکدەبێتەوە، کە خەونی یارییکردنە لە مۆندیالدا.
 
یاریزانەکە ئێستا یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی کریستۆڤ گالتێی راهێنەری پاریس سانجێرمانە، رۆژنامەی مارکا دەڵێت " یاریزانەکە ئێستا متمانە بەخۆبوونێکی زیاترەوە یارییدەکات، دوای ئەوەی بەتەواوی لە پێکان گەڕایەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ببێتە کلیلی گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
 
بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید، هەموو ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەشداری لە مۆندیالی 2022ـدا بکات، لەکاتێکدا لە ئاداری ساڵی 2021ـەوە لەلایەن لویس ئێنریکیی راهێنەری لارۆخاوە دوورخراوەتەوە.
 
رامۆس لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بەشداریی لە چوار یاریی پاریس سانجێرماندا کردووە، لەکاتێکدا لەسەرەتای پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە زۆر یارییدا نەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە