4 خانمی شۆخ نەیانتوانی پەیوەندی رۆناڵدۆ و جۆرجینا تێکبدەن

13-11-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جۆرجینا رۆدریگێز کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی، کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، ساڵانێکە لە دۆخێکی سەقامگیری سۆزداریدا دەژی، بەتایبەتی دوای پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوبەشی ئێستای، جۆرجینا رۆدریگێزی خانمە مۆدێل، کە لە ساڵی 2016 یەکدییان ناسیوە.
 
پەیوەندی رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا جێگەی سەرنجی خەڵک بوو، ئەویش لە زۆربەی بۆنەکاندا بەدەرکەوتنی لەگەڵ رۆناڵدۆ سەرنجەکانی بۆ لای خۆی رادەکێشا، دیارترینیان ئاهەنگی پێشکەشکردنی رۆناڵدۆ بوو وەک یاریزانی نوێی یانەی نەسڕی سعودی.
 
زۆر باس لە بەهێزیی پەیوەندی نێوان رۆناڵدۆ و جۆرجینا دەکرێت، کە بێگومان هۆکاری سەرەکی ئەوەش گرنگیدانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە سەقامگیری و پیشەگەری لە تۆپی پێدا، ئەمەش وایکرد دەرگا لەسەر زۆر خانمی شۆخ دابخات کە هەوڵی تێکدانی ئەم پەیوەندییەیان دەدا.
 
لەم راپۆرتەدا باس لە 4 لەو خانمانە دەکەین کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندیی رۆناڵدۆیان لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزدا داوە، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە هەبووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوونە لە بەدەستهێنانی دڵی رۆناڵدۆ:
 

خۆرخێلایای ڤەنزوێلی
 
هەندێک لە هەواڵە رۆژنامەڤانییەکان باسیان لەوە کرد کە کچێکی ڤەنزوێلی بەناوی خۆرخێلایا دەرکەوتووە و پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ هەیە، دوای ئەوەی وێنەیەکی بڵاوبووەوە کە وێنەیەکی ئەستێرە پۆرتوگالییە ماچ دەکات لەکاتێکدا لە کەمپێکدا بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
 
کچە ڤەنزوێلییەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ رۆناڵدۆدا هەیە.
 
بەڵام گوتەبێژی فەرمی رۆناڵدۆ هاتە سەرهێڵ بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە رەتبکاتەوە و بەخێرایی ئەم دەنگۆیانە لە رێگەی بڵاوکراوەیەکی میدیاییەوە بەدرۆخستەوە، بۆ ئەوەی بەخێرایی کۆتایی بەو مشتومڕانە بهێنێت.
 

ناتاچای پۆرتوگالی
 
ناتاچا رۆدریگێزی مۆدێلی پۆرتوگالی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە کاتی دووگیانی جۆرجینا پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە هەبووە.
 
لەو کاتەدا ناتاچا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند کە پەیوەندی بەو ئەستێرە پۆرتوگالییەوە هەیە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام بابەتەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندی رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا نەبوو، دوای ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پشتڕاستیکردەوە کە بابەتەکە راست نییە.
 
سانی جۆزێڤسۆنی سوێدی
 
هەروەها کچێکی سوێدی کاریگەر لە سۆشیال میدیا بەناوی سانی جۆزێڤسۆن مشتومڕی لەسەر پەیوەندی سۆزداری نێوان خۆی و رۆناڵدۆ دروستکرد.
 
سانی باسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆناڵدۆ کرد و رایگەیاند کە رۆناڵدۆ ئاماژەی ورووژێنەری بۆ کردووە، بەڵام ئەو بابەتە سەرنجی جۆرجینای رانەکێشا و لێدوانەکانی کچە سوێدییەکەی پشتگوێ خست و رۆناڵدۆش هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو لێدوانانە نەدا.
 

ئەلیشا لیمان
 
ئەلیشا لیمان، خانمە یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی،  یەکێکی دیکەیە لەو خانمانەی کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، دوای ئەوەی وێنەیەکی بە جلوبەرگی پشیلەوە لە جەژنی هالۆوین بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد.
 
هەندێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە کردووە کە جۆرجینا بەهۆی ئەم وێنەیەوە تووڕە بووە، کە ئەلیشا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە. هەندێکیشیان  ئامادەنەبوونی جۆرجینا لە رێوڕەسمی رێزلێنان لە رۆناڵدۆیان بەم بابەتەوە بەستەوە، بەڵام هەندێکی دیکە پشتڕاستیان کردەوە کە ئامادەنەبوونی جۆرجینا هۆکارەکەی بەشداریکردن بووە لە ئاهەنگی کچە گەورەکەی رۆناڵدۆ.
 
ئەلیشا ساڵانێکە پەیوەندی بە دۆگلاس لویزی یاریزانی یانەی یوڤێنتوسەوە هەیە، ئەو دووانە لە سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندییان بە تیپی کوڕان و خانمانی یوڤینتوسی ئیتاڵییەوە کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە