فەرمی.. رامۆس یانەی خەونەکانی جێهێشت

17-06-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێرخیۆ رامۆس ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سێرخیۆ رامۆس، دوای بەسەربردنی ساڵێک لە گەڵ یانەی سێڤییا، رۆیشتنی خۆی لەو یانەیە راگەیاند. یانەکەش لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە یاریزانەکە خۆی داوایکردووە لە یانەکە بڕوات.
 
سێرخیۆ رامۆس، تەمەن 38 ساڵ، دوای ئەوەی خەونی خۆی هێنایەدی بە گەڕانەوە و یاریکردن بە درێسی یانەی خەونەکانی، رۆیشتنی خۆی لەو یانەیە راگەیاند.
 
یانەی سێڤییا، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رۆیشتنی رامۆسی راگەیاند و دووپاتیکردەوە کە وەک یاریزانێکی ئازاد لە یانەکە دەڕوات.
 
لە بڵاوکراوەکەی یانە ئەندەلووسییەکەدا، کە وێڕای سوپاسکردنی رامۆس، هاتووە "سێرخیۆ رامۆس یانەی سێڤیای ئاگادارکردەوە کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوام نابێت دوای ئەوەی خەونی خۆی بەدیهێنا و گەڕایەوە ریزەکانی ئەو یانەیەی وەک یاریزانێک تێیدا پێگەیشت و پێگەیەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا".
 
سێرخیۆ رامۆس، لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ سێڤییا بەشداری لە 37 یارییدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کرد و 3301 خولەک یاری کرد و 7 گۆڵی تۆمارکرد. 
 
ئێستا سێرخیۆ رامۆس یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بچێتە هەر یانەیەکی دیکە، کە زۆر لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، دەڵێن روو لە خولی رۆشنی سعودی دەکات و یانەکانی ئیتیحاد و نەسڕ خوازیارینە، تەنانەت هەندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ریال مەدرید بۆ ماوەی ساڵێک دەیگەڕێنێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەمە ئەگەرێکی لاوازە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە