بارسێلۆنا گورزێکی گەورەی بەرکەوت

13-11-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا ئانسو فاتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی بارسێلۆنا پێکرانی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند و لانیکەم مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
 
یانەی کەتەلۆنی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رایگەیاند بەهۆی پێکانەوە، ئانسو فاتی لەدەستداوە و ئەنجامی پشکنینەکان دڵخۆشکەر نین.
 
بارسێلۆنا لە بڵاوکراوەیەکی پزیشکیدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی "X" رایگەیاند "ئانسو فاتی یاریزانی تیپی یەکەم لە کاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا تووشی پێکانێکی ماسوولکەیی لە ماسوولکەی دوو سەرەی پشتی رانی راستی بووە و پشکنینەکان دەریانخستووە کە ماوەی مەزەندەکراوی دوورکەوتنەوەی لانیکەم چوار هەفتەیە".
 
ئەمە دووەمجارە ئانسو فاتی لەم وەرزەدا تووشی پێکان دەبێت لە ماسوولکەی دووسەرە، دوای ئەو کێشانەی کە لە پاژنەی پێی راستیدا لە ماوەی ئامادەکاریدا تووشی بوو.
 
بەهۆی پێکانەکەی پێشووی، فاتی نەیتوانی گەشت بۆ ئەمەریکا بکات بۆ بەشداریکردن لە گەشتی ئامادەکاری لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی، ئەمەش وایکرد لە سەرەتای وەرزدا دوابکەوێت".
 
ئەمە دووەمین پێکانەکەی فاتییە لە ماسوولکەی بایسێپس فیمۆریس، هەمان ئەو شوێنەی ساڵی ڕابردوو لە برایتۆن تووشی بوو، ئەمەش وایکرد زیاتر لە دوو مانگ ئامادەنەبێت.
 
بارسێلۆنا کە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگای گرتووە، بەدەست چەندین پێکانەوە دەناڵێنێت، کە بەدڵنیاییەوە کاریگەرییان بەسەر ئەنجامی یارییەکانی داهاتووی یانەکەوە دەبێت، لەسەرووشیانەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لامین یامال.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە