ڤیدیۆ؛ ریمۆنتادایه‌ك به‌ ناونیشانی یه‌كسانبوون بۆ دۆرتمۆند

23-11-2019
ئیحسان تاهیر
بۆرووسیا دۆرتمۆند ـ پادێربۆرن 3 ـ 3
بۆرووسیا دۆرتمۆند ـ پادێربۆرن 3 ـ 3
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتمۆند پادێربۆرن بۆندسلیگا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یارییه‌كی دراماتیكی پڕ له‌ دیمه‌ن و رووداوی سه‌رنجڕاكێشدا، یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند ریمۆنتادایه‌كی به‌سه‌ر پادێربۆرندا كرد، به‌ڵام به‌ ناونیشانی یه‌كسانبوون نه‌ك بردنه‌وه‌.

له‌ یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 12ی بۆندسلیگادا، بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌سه‌ر یاریگه‌ی سیگنال ئیدۆنا پارك میوانداری پادێربۆرن دوایینی ریزبه‌ندی كرد و به‌ زه‌حمه‌ت توانی خاڵێكی ئه‌و یارییه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

یانه‌ی میوان له‌ گێمی یه‌كه‌مدا هانده‌رانی ئیدۆنا پاركی تووشی شۆك كرد و به‌ 3 گۆڵ پێشكه‌وت، كه‌ ستێرلی مامبا له‌ خوله‌كی 5 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد و دواتریش هه‌ر خۆی له‌ خوله‌كی 37دا گۆڵی دووه‌میشی تۆماركرد و گێرێت هۆلتمانیش دوو خوله‌ك به‌ر كۆتاییهاتنی نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا بۆرووسیا دۆرتمۆند رێمۆنتادای كرد، به‌ڵام بۆ یه‌كسانبوون نه‌ك بردنه‌وه‌، كه‌ 3 گۆڵیان له‌ رێگه‌ی یاریزانان جادۆن سانچۆ له‌ خوله‌كی 47 و ئه‌كسێل ڤیتسێل له‌ خوله‌كی 84 و ماركۆ ریۆسیش له‌ خوله‌كی 92 تۆماركرد و ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌ما گۆڵی چواره‌م و ریمۆنتادای سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.

به‌م یه‌كسانبوونه‌ دۆرتمۆند بووه‌ خاوه‌نی 20 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌م و پادێربۆرنیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 5 خاڵ هه‌ر له‌ دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە