رووداو دیجیتاڵ
سیسک فابریگاس، راهێنەری یانەی کومۆی ئیتاڵی چاوی لە تواناکانی چەند بەهرەمەندێکی ریال مەدریدە و دەیەوێت بەیەکجار 5 یاریزانی ئەو یانەیە بباتە ریزەکانی یانەکەی.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، سیسک فابریگاس، راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید و مانۆ فێرناندێز، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یانەی شاهانە کۆبووەتەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کردووە.
یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکانیان، یەکلاکردنەوەی داهاتووی نیکۆ پاز، یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی بووە کە هاوینی 2024 پەیوەندیی بە یانەی کومۆوە کردووە و یانە ئیتاڵییەکە 6 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ریال مەدرید.
بەپێی رێککەوتنی هەردوولا، ریال مەدرید دەتوانێت یاریزانەکە بە 9 ملیۆن یۆرۆ بکڕێتەوە، بەڵام فابریگاس داوای لە ئەنچێلۆتی کردووە، یاریزانەکە بۆ وەرزێکی دیکەش ئەو یاریزانە لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر گەشەبکات و پێدەچێت ئەنچێلۆتیش بەوە رازی ببێت.
جگە لەوە فابریگاس چاوی لە تواناکانی ئاردا گولەر، ئەستێرەی لاوی تورکیایە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بەخواستن بباتە ئیتاڵیا و داوای هەریەکە لە گۆنزالۆ گارسیا تۆرێس، یاکۆپ رامۆن و شیما ئاندرێس دەکات کە ئەم سێ یاریزانە لە تیپی کاستیا مەدرید یاری دەکەن.
ئەنچێلۆتی ناتوانێت بڕیار لەبارەی ئەو یاریزانانەوە بدات کە لە کاستیا مەدرید یاری دەکەن و پێویستی بە رەزامەندیی خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوەبەری گشتیی یانەی ریال مەدرید هەیە بۆ ئەوەی رازی ببێت ئەو یاریزانە رووبکەنە یانەی کومۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ