یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی فەرەنسا بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا

18-08-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی فەرەنسا
A+ A-


رووداو - دیجیتاڵ

یەکەم یاریی وەرزی 2021-2020ـی خولی فەرەنسا، بەهۆی تۆمارکردنی چوار تووشبووی کۆرۆنا لە یانەی مارسیلیادا دواخرا.

بڕیارە رۆژی هەینی 21ـی ئەم مانگە، رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی فەرەنسا، بە یاریی نێوان هەردوو یانەی مارسیلیا و سانت ئیتیان دەستپێبکات، بەڵام ئەو یارییە بەهۆی تووشبوونی چوار کەس لە ریزەکانی یانەی مارسیلیا بڕیاری دواخستنی درا.

خولی فەرەنسا دەبێتە یەکەم خولی گەورەی ئەوروپا، رکابەرییەکانی وەرزی نوێ تێیدا دەستپێدەکات، دوای دواخستنی ئەو یارییە، بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە دەکەوێتە رۆژی شەممە.

دەستەی بەڕێوەبردنی خولی فەرەنسا، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رکابەرییەکانی وەرزی رابردووی خولەکەی هەڵوەشاندەوە و نازناوی خولەکەی دایە یانەی پاریس سانجێرمان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە