دوورخستنەوەی گالتێ زۆر نزیکە

03-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن خولی فەرەنسا یانەی پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی خولی فەرەنسا، کریستۆف گالتێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە مەشقدانی یانەکە دەڕوات.
 
پاریس سانجێرمان لە دوا یاریی خۆیدا لە خولی فەرەنسا، ئێوارەی ئەمڕۆ میوانداریی یانەی کلیرمۆن فۆنت دەکات و ئەوە دوا یاریی گالتێ دەبێت لەگەڵ یانەکەدا.
 
میدیای فەرەنسا دەڵێن، چارەنووسی گالتێ گەرچی ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە، بەردەوامنەبوونە لەگەڵ سانجێرمان.
 
گالتێ نەیتوانی ویستی کارگێڕیی سانجێرمان لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەست بهێنێت و لە جامی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و لە دوا هەفتەکاندا، نازناوی خولی فەرەنسای لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلاکردەوە.
 
میدیای فەرەنسا دووپات لەوە دەکەنەوە کە وێڕای بڕیاری دوورخستنەوەی گالتێ لە مەشقدانی تیپەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنگرەوەی ئەو راهێنەرە دیاریی نەکراوە. لە کاتێكدا زۆر سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدەن کە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری ئێستای رۆما، شوێنگرەوەی گالتێ دەبێت لە مەشقدانی یانەکە.
 
گالتێی تەمەن 56 ساڵ، هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی دوو ساڵە بە راهێنەری سانجێرمان دەستنیشانکرا، لەگەڵ یانەکەدا جیا لە نازناوی خولی فەرەنسا، نازناوی جامی سوپەری فەرەنساشی بەدەستهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە