عوسمان پشت لە تۆپی پێ دەکات

18-11-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن خولی فەرەنسا عوسمان دێمبلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عوسمان دێمبلی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بڕیاریداوە دوای وازهێنان لە تۆپی پێ، روو لە بوارێکی تەواو جیاواز بکات.
 
دێمبلی، 28 ساڵ، قسەی بۆ گۆڤاری 'ئۆنز مۆندیال'ی فەرەنسی کردووە، باسی داهاتووی خۆی و پلانەکانی کردووە و روونیکردووەتەوە کە بەنیازە کەی بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت. دێمبلی دەڵێ، "دەمەوێ لە تەمەنی 34 ساڵیدا بەیەکجاری واز لە تۆپی پێ بهێنم، دوای ئەوە دەمەوێت روو لە بوارێکی دیکە بکەم کە بواری خابووبەرەیە".
 
عوسمان دەڵێ، لە وەبەرهێنانی خانووبەرەدا کاردەکەم، کارەکانم لەسەر ئاستی ئەفریقیا و فەرەنسا دەبێت.
 
دێمبلی ئەو وڵاتەی ئاشکرا نەکردووە کە لە ئەفریقیا وەبەرهێنانی تێدا دەکات، بەڵام پێشبینیکراوە لە سەنیگال ئەو کارە بکات، چونکە بنەچەی خۆی سەنیگالییە.
 
عوسمان کە پێشتر لە بۆرووسیا دۆرتمۆند، بارسێلۆنا و ئێستاش لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یارییدەکات، بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی زۆر دەبێتەوە بەهۆی ناجێگیری لە ئاستیدا.
 
دێمبلی کە ئەمساڵ لە رووی ژمارەوە گەشەیەکی بەرچاوی کردووە، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە پاریسییەکە. ئەو رەتیدەکاتەوە لە دوای وازهێنان لە یاریکردن لە هیچ بوارێکی تۆپی پێدا کاربکات، بەڵکو وەکخۆی دەڵێ، پیشەی داهاتووی وەبەرهێنانە لە بواری خانووبەرەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە