رووداو دیجیتاڵ
بڕیاری سزادانی یانەی زاخۆ بۆ دوو یاری هەڵوەشێنرایەوە و یانەکە تەنیا سزای دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت.
بەهۆی رووداوەکانی یاریی نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و زەورا کە یارییەکە لە زاخۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر بەڕێوەچوو، لیژنەی رێککاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیارییدا یانەی زاخۆ بۆ دوو یاری و بە 3 ملیۆن دینار سزابدرێت و دوو یاریی داهاتووی یانەکە، لە یاریگەی زاخۆ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن، بەڵام سزایەکە گۆڕانکاریی تێداکرا.
دلژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکی یانەکە، لەگەڵ لیژنەی رێککاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، گۆڕانکاری لە سزایەکەدا کرا و یانەکەمان تەنیا بە پێبژاردنی 4 ملیۆن دینار سزادەدرێت."
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی یانەی زاخۆ لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە، بە ناوی ئەندامانی کارگێڕیی یانەکە و هاندەرانی یانەی زاخۆ سوپاسی گۆڤەند عەبدولخالق، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا کارئاسانییەکی زۆری بۆ یانەکە کردووە و تاوەکو گۆڕانکاریکردن لە سزایەکەدا لەگەڵ یانەکە لەسەر هێڵ بووە.
یانەی زاخۆ ئەنجامەکانی لە خولی عێراقدا وەک پێویست نین، یانەکە لە دوایین سێ یارییدا یانەکە هیچ بردنەوەیەکی نەبووە و ئێستا لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ