ڤیدیۆ؛ ئەنچێلۆتی گلەیی لە ناوبژیوان هەیە

15-12-2024
ئیحسان تاهیر
ئەنچێلۆتی و داڤیدی
ئەنچێلۆتی و داڤیدی
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی رایۆ ڤاییکانۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، گلەیی لە ناوبژیوانی یارییەکە هەبوو، و بە رەخنەوە گوتی "لێدانێکی سزای روون و ئاشکرا بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەژمار نەکرا". گوتیشی "لە ئاستی یاریزانەکانم رازی بووم".
 
لە گەڕی 17ـی لالیگادا، ریال مەدرید بووە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ و بە خاڵێک گەڕایەوە مەدرید، دوای ئەوەی 3-3 لەگەڵ رایۆ یەکسانبوو.
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە، قسەی بۆ میدیاکاران کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانی بوو:
 
ئێمە لەدواوە بووین، بەڵام چاکبووینەوە. پاشان باشتر بووینبەڵام دواتر ئێمە ئەوەندە کاریگەر نەبووین. ئێمە لەناو ناوچەی سزا چالاک نەبووین، بۆیە پێموایە یارییەکی باشمان کرد
 
زۆر باش یاریمان کرد بۆ ماوەی کاژێرێک یان 45 خولەک. ئێمە بەباشی دەستمان پێنەکرد. بە دوو گۆڵ لەدواوە بووین پاشان بە گۆڵێک پێشکەوتین، دوای ئەوەی گۆڵی یەکسانبوونمان تۆمارکرد، پێموایە زۆر باش یاریمان کرد. بەکورتی یەکسانبووین. ئێمە بەرامبەر مایۆرکا یەکسان بووین، هەروەها بەرامبەر لاس پاڵماس، بەڵام ئەو دوو یارییە جیاوازبوون. ئەم یەکسانبوونە لەگەڵ تیپێک بوو کە یەکگرتوویی خۆیان نیشاندا و لە یاریگادا دەجەنگان. ئێمە نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین، چونکە هەندێک هەڵەمان کرد، بەڵام من زۆر دڵخۆشم بە یاریزانەکانم و ئەو یارییەی کە ئەنجامیان دا. ئێمە ئێستا لەسەر رێگای راستداین. بەڵام پێویستە ئێستا سەیری یارییەکانی داهاتوو بکەین.
 
پێموایە لە یارییەکەدا لێدانێکی سزا هەبوو. سەیری دووبارەکردنەوەی دیمەنەکەم کرد و پێموایە لێدانی سزایەکی روون بوو. ڤینیسیۆس بەسەرەکی یاری نەکرد، چونکە دوای پێکان 90 خولەک لە ئیتاڵیا یاریی کردبوو. بۆیە ویستم پشووی پێبدەم و لە گێمی دووەمدا یاری پێبکەم، پێموایە یارییەکی باشی کردووە. دوو هەلی گۆڵکردنی هەبوو. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە