رووداو دیجیتاڵ
سێرخیۆ رامۆس، جارێکی دیکە گورزێک ئاراستەی جەماوەری پاریس سانجێرمان دەکات و ناتوانێت دەست بە یاری بکاتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە هاندەرانی یانە پاریسییەکە چاوەڕێی یەکەم دەرکەوتنی کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانین بە درێسی یانەکەیانەوە.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا، دوێنێ دووپاتیانکردەوە کە رامۆس ئامادەیە بۆ دەستکردنەوە بە یاری و رایانگەیاند کە بەرگریکاری ئیسپانی لە لایەن ماورێسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری یانەکەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر ئانژێ لە لیگ وەندا.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی فەرەنسا هاندەرانی پاریس سانجێرمانیان تووشی شۆککرد کاتێک ئاشکرایانکرد کە رامۆس هێشتا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و ناتوانێت بەشداری لە یاریی ئانژێدا بکات، کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبجێت.
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، رامۆس ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەشداری لە مەشقەکانی اینەکەیدا بکات، کە بڕیاربوو ئامادەی مەشقەکان ببێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ناتوانێت لە یاریی داهاتووی یانەکەیدا بەشدارای بکات.
هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە رامۆس لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام خۆی و پۆچێتینۆش نایانەوێت پەلە بکەن، دەیانەوێت بەتەواوی ئامادەبێت ئینجا دەست بە یاری بکاتەوە، لەپێناو ئەوەی جارێکی دیکە تووشی پێکان نەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، رامۆس لە چەند رۆژی داهاتوودا بەباشی کاردەکات بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ یاریی لایپزیگ، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی یەکدی ببنەوە، ئەگەرچی هەندێک سەرچاوەش دووپاتیدەکەنەوە کە رامۆس بۆ ئەو یارییەش ئامادە نابێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ