لە خولی فەرەنسا کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت

13-09-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی فەرەنسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی سێیەمی خولی فەرەنسا کلاسیکۆی خولەکە لە نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیادا بەڕێوەدەچێت.

کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان، لە یاریگای باخچەی شازادەکان، پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی مارسیلیا دەکات، کە بە کلاسیکۆی خولی فەرەنسا ناسراوە.

پاریس سانجێرمان لە هەفتەی یەکەمی خولەکەدا پشوو بوو، لە هەفتەی دووەمیشدا حەوت یاریزانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوورخرابوونەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یانەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر لانس بدۆڕێت، لەبەرامبەردا مارسیلیا یارییەکی ئەنجامداوە و براوە بووە.

بۆ ئەم یارییە تۆماس توخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمان چاکبوونەوەی نەیماری لە کۆرۆنا راگەیاند و بۆ یارییەکە ئامادەدەبێت، بە هەمان شێوە دیماریاش چاکبووەتەوە، بەڵام دیارنییە کە یاریدەکات یان نا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە