رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەسنی تواناکانی تیپەکەیدا، پاش سەرکەوتنی بەسەر ئاتاڵانتای ئیتاڵی 2 - 3 لە گەڕی شەشەمی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ.
ئەنچیلۆتی گوتی، باشترین ئاستی خۆمان پێشاندا، ئەگەر وا نەبووینایە، براوە نەدەبووین.
ئەو هەروەها دەڵێ، "رکابەرییمانکرد، لێبڕاوانە کارمان کرد، لەگەڵ پلانێکی باش و جووڵەی بەردەوامی هێرشبەرەکانمان، یارییەکە بەباشی بەڕێوەچوو".
کارلیتۆ زیاتر دەڵێ، "دڵخۆشین بەئەنجامەکە، نەک تەنیا لەبەر سێ خاڵی یارییەکە، بەڵکو لەبەرئەوەی بردنەوەیەکی قورسبوو، کە پاڵنەرێکی مانەویی باشمان دەداتێ".
کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەدا لە خولەکی نۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم، بەئازارەوە یاریگەی بەجێهێشت.
راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی پێکانەکەی ئێمباپێوە دەڵێ، "ئەو بەدەست ماندووبوونی ماسوولکەی پشتەوەی رانییەوە دەناڵێنێت، نەیتدەتوانی بەردەوام بێت لە راکردن، بەڵام پێناچێ دۆخەکە مەترسیدار بێت، هەستی بەناڕەحەتیی کرد و ئێمەش داماننیشاند، دەبێ دواتر پشکنین بکەین تا سرووشتی پێکانەکەمان بۆ روون ببێتەوە".
کارلۆ هەروەها دەڵێ، ئەم بردنەوەی وادەکات بەپاڵنەرێکی دەروونیی باشەوە بچینە ئاهەنگی کریسمس، پاشان چاوەڕێین یاریزانە پێکراوەکان چاکببنەوە و ئەوکات پێموایە لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا باشتر دەبین".
بەسەرکەوتن بەسەر ئاتاڵانتا، ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی خۆی لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ گەیاندە نۆ خاڵ، پاش سێ بردنەوە و سێ شکست لە شەش یاریدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ