مان سیتی چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی بایرنە

11-04-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی یانەی بایرن میونشنە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی. 
 
بەپێی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، یانەی مانچێستەر سیتی شانبەشانی چەندین یانەی دیکەی ئەوروپا چاودێری تواناکانی جەمال موسیالا، یاریزانی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونش دەکات و بەبەراورد بە رکابەرەکانی، تاوەکو ئێستا سیتیزنس نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی یاریزانەکە. 
 
موسیالا گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی نوێکردنەوە یان درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی نییە، یانەی مانچێستەر سیتیش دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەی بەهێزبکات و بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو یاریزانەکە بگوازێتەوە ئیتیحاد. 
 
موسیالای تەمەن 21 ساڵ، بەیەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی جیهان دادەنرێت و بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، نرخی یاریزانەکە 110 ملیۆن یۆرۆیە. ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ بایرن بەشداری 34 یاریی کردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ و حەوت ئاسیست بکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە