ڤیدیۆ؛ کاری 0.7 چرکە پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە 3 خاڵی تۆماردەکات

11-02-2024
ئیحسان تاهیر
ستیڤن کاری
ستیڤن کاری
نیشانەکردن ستیڤن کاری ئێن بی ئەی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ستیڤن کاری 0.7 چرکە پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە سێ خاڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتی گۆڵدن ستەیت واریەرزی کرد بۆ بردنەوە لە فینیکس سەنز بە ئەنجامی 113 خاڵ بەرامبەر بە 112.
 
لە یارییەکی بەهێزی خولی باسکەی ئەمریکی ئێن بی ئەی، گۆڵدن ستەیت واریەرز بووە میوانی فینیکس سەنز و بە زەحمەت لێیبردەوە.
 
ئەمە شەشەم سەرکەوتنی گۆڵدن ستەیت واریەرز بوو لە دوایین حەوت یارییدا.
 
لە کاتێکدا گۆڵدن ستەیت واریەرز بە ئەنجامی 112-110خاڵ لە دوای تیپی خاوەن یاریگەددا بوو، کاتێک تەنیا 3.3 چرکە لە یارییەکەدا مابوو، کاری پاسێکی لەلایەن براندین پۆدزێمسکییەوە پێگەیشت و لە دووری 33 پێیەوە تۆپەکەی لێدا و بۆ جاری نویەم سێ خاڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و بە سەرکەوتنی بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا.
 
ستیڤن کاری پاڵەوانی یارییەکە بوو، کە بەتەنیا 30 خاڵی بەدەستهێنا.
 
دیڤین بووکەر 32 خاڵی بۆ فینیکس تۆمارکرد، کیڤن دورانتیش 24 خاڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە