ڤیدیۆ؛ دیترۆیت پیستنس یەکێک لە خراپترین ریکۆردەکەکانی مێژووی ئێن بی ئەی تۆمارکرد

27-12-2023
ئاسوودە پێشەوا
دیترۆیت پیستنس و بروکلین نێتس
دیترۆیت پیستنس و بروکلین نێتس
نیشانەکردن ئێن بی ئەی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە خولی باسکەی ئەمریکا، یانەی دیترۆیت پیستنس، ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد کاتێک میوانداری یانەی بروکلین نێتسی کرد و تووشی 27ـەمین دۆڕانی لەسەریەک بوو، کە ئەمە درێژترین زنجیرەی دۆڕانە یانەیەک لە مێژووی خولەکەدا تۆماریکردبێت. 
 
هەر لە سەرەتاوە نێتس باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و نیوەی یەکەمی بە ئەنجامی 61-54 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. 
 
لە نیوەی دووەمدا پیستنس هەوڵی گەڕانەوەیدا، بەڵام تەنیا یەک خاڵی لە جیاوازییەکە کەمکردەوە و نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، یارییەکە بە ئەنجامی 118-112 لە بەرژەوەندی بروکلین نێتس کۆتایی هات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە