ڤیدیۆ؛ لیبرۆن جەیمس و ئەستێرەکانی ئێن بی ئەی دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە

10-05-2020
ئیحسان تاهیر
 ئێن بی ئەی
ئێن بی ئەی
نیشانەکردن ئێن بی ئەی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەکان و یاریزانانی خولی باسکەی ئەمریکی ئامادەن بۆ دەستکردنەوە بە مەشقەکانیان و خوئامادەکردن بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئێن بی ئەی.

لەدوای راگرتنی هەموو چالاکییە وەرزشییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ جاری یەکەم هەندێک لە یانەکانی خولی باسکەی ئەمریکی هەندێک لە شوێنەکانی یاریگاکانیان لە بەردەم یاریزانەکانیاندا کردەوە بۆ ئەوەی دەست بە مەشقەکانیان بکەنەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە هەندێک لە یانەکانی ئێن بی ئەی رێگەیان پێدراوە پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزان و کارمەندانیان بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستکردنەوە بە مەشقەکانیان.

لە یەکەم هەنگاودا کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی خولەکە گەڕانەوە نێو یاریگەی یانەکانیان و بەشێوەی تاکەکەسی دەستیان بە مەشقەکانیان کردەوە، لەوانەش لێبرۆن جەیمس، ئانتۆنی داڤیس و کلینی کاپێلا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە