ڤیدیۆ؛ لۆس ئانجلێس هەنگاوێکی گرنگ لە نازناوی ئێن بی ئەی نزیکبووە

07-10-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئێن بی ئەی
ئێن بی ئەی
نیشانەکردن ئێن بی ئەی
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی لۆس ئانجلێس لەیکەرز، هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی خولی باسکەی ئێن بی ئەی ئەمریکا نزیکبووە، دوای ئەوەی سێیەم بردنەوەی بەرامبەر یانەی میامی هیت بەدەستهێنا.

لە چوارەم یاریی کۆتایی خولەکەدا، هەردوو یانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لۆس ئانجلێس، جارێکی دیکە بەسەرکردایەتی لیبرۆن و جەیمس و ئانتۆنی دەیڤز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یارییەکەی بە 102 خاڵ بەرامبەر 96 خاڵ بردەوە.

هیت لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، لەم یارییەدا یانەکە بە متمانەوە دەستیپێکرد و دەیەویست ئەنجامەکانی نێوانیان کەمبکاتەوە، بەڵام دواتر لۆس ئانجلێس دەستی بەسەر یاریگەدا گرت و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

لیبرۆن جەیمس لە یارییەکەدا 28 خاڵی تۆمارکرد و 8 تۆپی یەکلاییکەرەوەشی دایە هاوڕێکانی.

پێنجەم رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.

حەوت یاریی کۆتایی لەنێوان هەردوو یانە بەڕێوەدەچن، ئەو یانەیەی زۆرترین یاریی بباتەوە، نازناوی خولەکە بەدەستدەهێنێت، دوای 10 ساڵ یەکەمجارە لۆس ئانجلێس دەگاتە یاریی کۆتایی خولەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە