ڤیدیۆ؛ کۆنسێساو، میلانی بە دوو یاری کردە پاڵەوان

دوێنێ کاژێر 07:39
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەیسی میلان
ئەیسی میلان
نیشانەکردن ئەیسی میلان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان ریمۆنتادایەکی مێژوویی کرد و دوای تەنیا دوو یاری لەژێر سەرپەرشتی سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری نوێی یانەکەی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بردەوە.
 
میلان و ئینتەر لە یاریی کۆتایی جامەکەدا، لە یاریگەی ئەول پارک لە ریاز رووبەڕووی یەکبوونەوە، ئەمە دووەم یاریی کۆنسێساو بوو وەکو راهێنەری یانەی میلان.
 
سەرەتا لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی ئینتەر کۆتاییهات.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، مەهدی تارمی گۆڵی دووەمی بۆ رۆسۆنێری تۆمارکرد و ئینتەر بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
دوای ئەوە میلان ئاستێکی بەرزتری پێشکێشکرد و وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی رکابەرەکەی دایەوە.
 
تیۆ هێرناندێز لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
لە خولەکی 79 کریستیان پولیسیچ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و میلانی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە.
 
لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، تامی ئەبراهام گۆڵی یەکلاکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد، میلان ریمۆنتادای تۆمارکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و دوای ساڵی 2016 بۆ یەکەمجار نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا.
 
ئەمە هەشتەم نازناوی میلان لە جامی سوپەردا و ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان یەکسانکردەوە و رێگەی نەدا ئەو یانەیە ببێتە یەکەم یانە چوار نازناوی لەسەریەک بەدەستبهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە