وردەکاریی سزای راگرتنی ڤینسیسیۆس جۆنیۆر ئاشکرا کرا

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید خولی لالیگا ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی پێشبڕکێکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، وردەکاریی سزای ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ئاشکراکرد، پاشئەوەی ئەو یاریزانە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا، بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
ڤینیسیۆس بەهۆی پەلاماردانی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا، بەکارتی سووری راستەوخۆ لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە.
 
لیژنەی فیدراسیۆنە ئیسپانییەکە ئاشکرایکرد، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید تەنیا بۆ دوو یاریی لە خولی لالیگا رادەگیرێت.
 
پێشتر هەندێک سەرچاوە پێشبینییان دەکرد سزاکەی ڤینیسیۆس قورس و تووندتر بێت.
 
وەک لیژنەکە ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس ناتوانێت بەشداری لە هەردوو یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی لاس پاڵماس و ڤایادۆلید بکات لە لالیگا.
 
بەپێی راگەیێنراوی لیژنەکە، هێرشبەرە بەرازیلییەکە، دەتوانێت بەشداری لە یارییەکانی ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا بکات، کە رکابەرییەکانی ئەمڕۆ لە سعودیە دەستپێدەکات.
 
شاندی ریال مەدرید دوێنێ بەئامادەبوونی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، گەیشتە سعودیە و سبەی پێنجشەممە، بەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا یارییدەکات، ئەگەر ئەو یارییە بباتەوە، بۆ یاریی کۆتایی جامەکە سەردەکەوێت.
 
لە یارییەکەی ڤالێنسیادا، ستۆل دیمیتریڤسکی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا، گێچەڵی بە ڤینیسیۆس کرد، پاشئەوەی درێسەکەی ئەوی راکێشا، ڤینی دواتر لە روخساری گۆڵپارێزەکەی ڤالێنسیای دا و ناوبژیوان پاش گەڕانەوە بۆ ڤار، بەکارتی سوور ئەو یاریزانەی دەرکرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە