مەرجی رۆناڵدۆ بۆ مانەوە لە نەسڕ ئاشکرا بوو

دوێنێ کاژێر 02:50
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و ئێستا یاریزانێکی ئازادە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، بەڵام هێشتا بەتەواوی داهاتووی یاریزانەکە دیارنییە.
 
لە ماوەی رابردوودا چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بیر لە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەورووپا دەکاتەوە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، بەڵام لە راستیدا یانەکە نایەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، هۆکارەکەشی ئاشکرا بووە.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی فیچاجێسی ئیسپانی، یانەی پاریس سانجێرمان بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەتدەکاتەوە، هۆکارەکەشی پەیوەندیی بەوەوەیە کە یاریزانەکە تەمەنی گەورەیە و مانگی داهاتوو دەبێتە 40 ساڵ و مووچەکەشی زۆر بەرزە، بۆیە یانەکە نایەوێت بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بکاتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە رۆناڵدۆ بیر لە بەجێهێشتنی یانەی نەسڕ دەکاتەوە و دەیەوێت لە یانەیەک یاری بکات، رکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان بکات، لەو هەڤپەیڤینەدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر چوونی بۆ سعودیە گوتی "دڵخۆشم لە سعودیە و هەست بە ئارامی دەکەم لێرە."
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن " کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەرجی مانەوەی بە یانەکەی راگەیاندووە و، بە یانەی نەسڕی گوتووە ئەگەر دەتانەوێت لە یانەکە بمێنمەوە پێویستە چەند یاریزانێکی باش بگوازنەوە."
 
گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، یانەکە دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا مووچەی یاریزانەکەیە.
 
رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ نەسڕ 19 یارییکردووە، 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 ئاسیستی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە