ڤیدیۆ؛ مێسی بەشداری لە مەشقەکانی تانگۆدا نەکرد

06-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by JUAN MABROMATA / AFP
Photo by JUAN MABROMATA / AFP
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە بارەگای مەشق و راهێنانەکانی لە  ئەزیزیا مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامدا وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
 
لیۆنێل مێسی، کاپتنی تانگۆ بەشداری لە مەشقەکاندا نەکرد، بەڵکو لە تەنیشت یاریگاکە بەدەم خواردنەوەی شەربەتەوە سەیری مەشقەکانی دەکرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، پاڵەوانی جیهان ئەرکی بەرگریکردن لە نازناوی مۆندیال، کە لە قەتەر بەدەستیهێناوە بە رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر دەستپێدەکات، کاتێک لەسەر یاریگەی مۆنۆمێنتال لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشووردا میوانداری ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.
 
لیۆنێل مێسی، بەیانی دوێنێ سێشەممە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەیشتە ئەرجەنتین دوای ئەوەی بەشداری لە سەرکەوتنی تیپی ئینتەرمیامی لە خولی ئەمریکیدا کرد، کە 3-1 لە لۆس ئەنجلسی بردەوە.
 
لە مۆندیالی 2026ـدا، کە بە هاوبەشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ 48 تیپ زیادکراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە پشکی ئەمریکای باشوور تێیدا بەرز دەبێتەوە و لەجیاتی چوار تیپ  شەش تیپ بەشداری تێدا دەکەن، جگە لەوەی کە هەڵبژاردەی پلەی حەوتەمی پاڵاوتنەکان لە پاشکۆی کیشوەریدا رکابەری لەسەر کارتێکی دیکە دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە