ڤیدیۆ؛ پێرسپۆلیس لە فایناڵی چامپیۆنزلیگە

04-10-2020
هێژا خەسرەو
.
.
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای کۆسپ و تەگەرەکان، سەرەڕای ناخۆشی و پێکان و سڕکردنی یاریزانانی، یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی چۆکی بۆ ئەم بەربەستانە دانەدا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

لە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا پێرسپۆلیس بەرامبەر نەسری سعودی یاریکرد و یارییەکەش بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە سوودی یانە ئێرانییەکە کۆتاییهات و بلیتی یەکەمی فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرگرت.

لە خولەکی 36دا نەسر لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، عەبدولرەزاق حەمدوڵڵاژمارەی گۆڵەکانی بۆ حەوت گۆڵ بەرزکردەوە و یانە سعودییەکەشی بە گۆڵێک پێشخست.

یاریزانانی پێرسپۆلیس نەیانهێشت گێمی یەکەم بە دواکەوتن کۆتاییبێت و لە خولەکی 42دا مەهدی قەرە گۆڵی یەکسانی بە لێدانی سەر لە تۆڕی نەسر تۆمارکرد.

یارییەکە بووە گێمی دووەم و گۆڵ تۆمارنەکرا، دواتر لە کاتی زیادکراویشدا گۆڵتۆمارنەکرا، بەڵام لە خولەکی 104دا ناوبژیوان ئیحسان بەهلەوانی لە یانەی پێرسپۆلیس بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

کاتی ئەوە هات یارییەکە بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە کۆتاییپێبێت، یاریزانانی نەسر سێ لێدانی یەکەمیان گۆڵکرد، بەڵام لە چوارەمدا مایکۆن رۆکی لێدانەکەی فەوتاند، لەبەرامبەردا یاریزانانی پێرسپۆلیس سەرجەم لێدانەکانیان گۆڵکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بردەوە و یەکەمی بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیایان وەرگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە