رووداو دیجیتاڵ
بەشێوەیەکی فەرمی یاریی قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، لەنێوان هەردوو یانەی عەینی ئیماراتی و هیلالی سعودی دواخرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی لە ئیمارات روویداوە، یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لەنێوان هەردوو یانەی عەینی ئیماراتی و هیلالی سعودی بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.
یارییەکە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 19:00 لە یاریگەی هەزاع بن زاید لە شاری عەین بەڕێوەبچێت، بەڵام یارییەکە دواخرا.
بەپێی راگەیێنراوەکە، یاریی نێوان هەردوو یانە بۆ ماوەی 24 کاژێر دوادەخرێت و رۆژی چوارشەممە کاژێر 19:00 یارییەکە بەڕێوەدەچێت.
یانەی هیلالی سعودی لە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، 34 یارییە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا یانەکە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و بەو ئامانجەی نیوەی رێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتایی ببڕێت چووەتە ئیمارات.
یانەی عەینی لە قۆناخی رابردوودا یانەی نەسڕی سعودیی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوورخستەوە و دەیەوێت بەرامبەر هیلال درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ