بەربژێرەکانی بالۆندۆری 2024 دیاریکران

04-09-2024
دیاری حەسەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ، بەربژێرەکانی خەڵاتە جیاجیاکانی خۆی ئاشکراکرد.
 
گرنگترین خەڵاتەکانی فرانس فوتبۆڵ بریتین لە خەڵاتەکانی 'کۆپا، یاشین، بالۆندۆر،باشترین راهێنەری ساڵ، سۆکراتیس، گێرد مولەر، باشترین یانەی ساڵ’
 
خەڵاتی کۆپا، ساڵانە دەدرێتە باشترینی یاریزانی لاو، دوایین براوەی ئەو خەڵاتە، جود بێلینگهام ، ئەستێرەی ریال مەدرید بووە.
بەربژێرەکانی خەڵاتی کۆپا بۆ وەرزی 2023/2024 ئەمانەن: 'کوبارسی، ئاردا گولەر، لامین یاماڵ، کەریم کۆناتێ، کۆبی ماینۆ، جواو نیڤێس، ساڤینیۆ، ماتیاس تێل، وارین زائیر ئێمیری'
 
خەڵاتی یاشین، دەبەخشرێتە باشترین گۆڵپارێزی وەرز، دوایین براوەی ئەو خەڵاتە ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینییە، بەربژێرەکانی وەرزی 2023/2024 بریتین لە 'ئاندرێ لونین، گریگۆر کۆبڵ، دۆناروما، دیۆگۆ کۆستا، ئیمیلیانۆ مارتینێز، مایک ماینان، یان سۆمەر، ئونای سیمۆن، مامارداشڤیلی، رۆنوین ویلیامز'
 
خەڵاتی باشترین یانەی وەرز، دەدرێتە ئەو یانەیەی زۆرترین یاریزانی لە لیستی بەربژێرەکانی بالۆندۆردا بن، دوایین براوەی ئەو خەڵاتە یانەی مانچێستەر 
سیتی بووە.
 
بەربژێرەکانی ئەم وەرزە بریتین لە 'بۆرووسیا دۆرتموند، مانچێستەر سیتی، ریال مەدرید، جیرۆنا، بایەر لیڤەرکوزن'
 
خەڵاتی باشترین یانەی خانمان لە وەررزی 2023/2024دا 5 بەربژێری جیاوازی هەیە ' بارسێلۆنا، چێڵسی، نیویۆرک گۆسام، لیۆن، پاریس سانجێرمان'ن.
 
خەڵاتی بالۆندۆری خانمان ساڵانە دەدرێتە باشترین خانمە یاریزانی وەرز، دوایین براوەی ئەو خەڵاتە ئایتانا بۆنماتی ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا بووە.
لە وەرزی 2023/2024 بۆ ئەو خەڵاتە 30 بەربژێری جیاواز هەن، بەڵام گرنگترین بەربژێکرەکان ۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە 'گراهام هانسن، ئایتانا بۆنماتی،تابیتها چاوینگا، لیا چولێر، لاورین جەیمز، ئادا هێگێربەرگ، لائرین هێمپف، باربارا باندا'ن.
 
خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاو لە وەرزی 2023/2024 5 بەربژێری جیاوازی هەیە، ئەوانیش 'کارلۆ ئەنچێلۆتی، پێپ گواردیۆلا، لیۆنێل سکالۆنی، چابی ئەلۆنسۆ، دە لا فوێنتێ، گاسپیرینی'ن.
 
خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرزی 2023/2024ی خانمان 5 بەربژێری هەیە، ئەوانیش، 'سۆنیا بۆمپاستۆر، ئارسەر ئیلیاس، جۆناتان گیرالدێز، فیلیپا 
پاتاو،سارینا ڤیگمان'
 
خەڵاتی گێرد مولەر، دەبەخشرێتە باشترین هێرشبەری وەرزی 2023/2024 و دوایین براوەی ئەو خەڵآتە ئێرلینگ هالاند بووە، ئەمساڵ دەدرێتە بەرزترین هێرشبەری سەرەڕم لە ریزبەندی بالۆندۆر.
 
خەڵاتی سکۆراتیس، دەدرێتە ئەو یاریزنەی کارێکی مرۆڤانەی تایبەتی کردبێت، دوایین براوەی ئەو خەڵاتە ڤینیسیۆس جونیۆر بووە.
 
خەڵاتی باڵۆندۆری پیاوان، دەدرێتە باشترین یاریزانی وەرزی 2023/2024، دوایین براوەی ئەو خەڵآتە، لیۆنێل مێسی بووە.
ئەمساڵ 30 یاریزانی جیاواز بەربژێری بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەن و ئەو یاریزانانە بریتین لە ‘بێلینگهام، ڤالڤێردی، روبین دیاز، فۆدن، ئیمیلیانۆ مارتینێز، ئارتیم دۆبڤیک، ئێرلینگ هالاند، چاکا، نیکۆ ویلیامز، تۆنی کرووس،ڤینیسیۆس، فلۆریان ڤێرتز، دانی ئۆلمۆ، ئۆدیگارد، ماتس هەمڵز، رۆدری، هاری کەین، دێکلان رایس، ڤیتینیا، پاڵمەر، کارڤاخال، یاماڵ، ساکا، چالهانۆگلو، سالیبا، ئێمباپێ، لاوتارۆ مارتینێز، لووکمان، رودیگەر، گریماڵدۆ’
 
یەکەمجارە لە ساڵی 2003ەوە تاوەکو ئێستا، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەربژێری بالۆندۆر نەبن 
 
خەڵاتەکانی فرانس فوتبۆڵ رۆژی 28/10 دابەشدەکرێن، دابەشکردنیان پشت بە ئاستی یاریزانەکان دەبەستێت لە مەودای نێوان 1/8/2023 تاوەکو 31/7/2024.
 
خەڵاتەکە لە شاری پاریس دەدەرێت و پێشبینی دەکرێت نزیکترتین یاریزانەکان بۆ بەدەستهێنانی بالۆندۆری پیاوان، رۆدری، ڤینیسۆس و بێلینگهام بن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە