رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە زینەدین زیدانی فەرەنسی، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ دونیای مەشقدان و کارکردن لەگەڵ یانەیەکدا.
زیدان پێشتر لە هاوینی 2021 مەشقدانی ریال مەدریدی بەجێهێشت و لەوکاتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەکدا کارینەکردووە، لە کاتێکدا ناوی بەچەندین یانەی جیاوازەوە بەستراوەتەوە.
وەک میدیاکان گوتوویانە، زیدان هیواخوازبوو مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت لە دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا جارێکی دیکە گرێبەستی دیدێ دیشامی راهێنەری نوێکردەوە.
میدیای ئیسپانیا گوتوویانە، زیدان یاریدەدەرەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستکردنەوە بە کاری مەشقدان لە هاوینی داهاتوودا.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، دوو بژاردە لەبەردەم زیداندا هەیە کە زیزۆ یەکێکیان هەڵدەبژێرێت، لە نێویاندا ریال مەدریدی ئیسپانی.
سەرچاوەکان گوتوویانە، "وێڕای ئەو بڵاوکراوە تووندەی زیدان لە دوای رۆیشتنینەوە لە ریال مەدرید بڵاویکردەوە و رەخنەی لە کارگێڕیی یانەکە گرت، بەڵام ئەو ئەفسانە فەرەنسییە تاوەکو ئێستا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یانەکەدا هەیە، بەتایبەت لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید".
تاوەکو ئێستا چارەنووسی کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ئێستای ریال مەدرید دیار نییە، بەتایبەت کە دەنگۆکان گەرمن لەبارەی نزیکبوونەوەی لە مەشقدانی هەڵبژاردەی بەرازیل و بەردەوامنەبوون لەگەڵ ریال مەدرید.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ