رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەوامی رکابەرییەکانی خولی باسکەی ئەمریکی، ئەی بی ئێن، یانەی دیترۆیت پیستۆنز لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی چارلۆت هۆرنێتزی کرد و لێیبردەوە.
یارییەکە تاوەکو دوایین خولەکەکانی پڕبوو لە جۆش و خرۆش و رکابەری، کە لە کۆتاییدا پیستۆنز بە ئەنجامی 118 - 112 خاڵ یارییەکەی بردەوە.
سدیق بی، سەرکردایەتی تیپی پیستۆنزی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە، کە بە تۆمارکردنی 22 خاڵ ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی چارلۆت هۆرنێتز، کە ئەو یاریزانە لە دوایین 32 چرکەی یارییەکەدا 3 خاڵی تۆمارکرد.
جەیدن ئایڤی هاوڕێی سدیقیش 24 خاڵی بۆ یانەی پیستۆنز تۆمارکرد و رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرکەوتنەکەی یانەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ