ریال مەدرید دوایین یاریی دۆستانەی دەکات

02-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بنزیما، ریال مەدرید، هەڵبژاردەی فەرەنسا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوایین یاریی دۆستانەیدا لە ئەمریکا و بەر لە گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یارییدەکات.
 
کاژێر 02:30 یانەی ریال مەدرید لە فلۆریدا دوایین یاریی دۆستانەی خۆی ئەنجامدەدات و رووبەڕووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەبێتەوە، ریال مەدرید دوای دۆڕانی لە کلاسیکۆدا بەرامبەر بارسێلۆنا دەیەوێت بە دڵخۆشی و بردنەوەوە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و چاوەڕواندەکرێت، کارلۆ ئەنچێلۆتی چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا بکات بۆ ئەم یارییە.
 
یوڤێنتوس لە دوایین یاریی دۆستانەیدا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی میلان بەدەستهێنا، یانەکە دوای دوورخستنەوەی لە کۆنفڕانسلیگ بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لە وەرزی نوێدا بە ئاستیکی بەرزەوە دەربکەوێت.
 
ریال مەدرید دوای ئەم یارییە دەچێتەوە ئیسپانیا و خۆی بۆ یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا ئامادەدەکات، کە رۆژی 12ـی ئەم مانگە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو یارییدەکات، یوڤێنتوس 20ـی ئەم مانگە لە رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیادا بەرامبەر ئودینێزی یارییدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە