هاندەرانی ئیتیحاد خاوەنی باڵۆن دۆریان ناوێت

02-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کەریم بنزیما یانەی ئیتیحاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاندەرانی یانەی ئیتیحادی سعودی، لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە لێشاوێک رەخنەیان ئاراستەی کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی یانەکەیان کرد و هێرشێکی تووندیان کردە سەر، بەهۆی بەفیڕۆدانی چەندین هەلی ئاسان و بەردەوامبوونی لە بێهیواکردنی تیپەکەی لەم وەرزەدا.
 
لە یاریی لووتکەی ریازدا، یانەی ئەهلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیتیحادی بردەوە، کە تێیدا بنزیما چەند هەلێکی گۆڵکردنی لەدەستدا.
 
هاندەرانی ئەو یانەیە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە، داوایانکرد کەریم بنزیما، کە خاوەنی باڵۆن دۆرە لە یانەکە دەربکرێت، و بەشێوەی جۆراوجۆر رەخنەیان لێگرت.
 
یەکێک لە رەخنەگران دەڵێت "هۆکاری شکستەکە بنزیما و حەمدەڵڵا و راهێنەرن، هەندێک یاریزانیان هێناوە کە وەک مرۆڤ بیر ناکەنەوە و نازانن یاری بکەن، شکست شکستی رادەکێشێت".
 
یەکێکی دیکە نووسیویەتی "گەورەترین کێشەی ئێمە یاریزانەکان و شکستەکانن، جگە لە پێکانەکان و گرێبەستەکان، مەبەستم ئەوەیە کە رەوا نییە لە یارییەکدا زیاتر لە 5 هەلی گۆڵت هەبێت، بەڵام بێباکانە لەلایەن حەمدەڵڵا، بنزیما، یان رۆمارینیۆوە بەفیڕۆی بدرێن".
 
یەکێکی دیکە، کۆمێنتەکەی بەمشێویە بوو "بنزیما خراپترین نەبوو، حەمدەڵڵا لەو خراپتر بوو، رۆمارینیۆ لەو خراپتر بوو، حیجازی لەو خراپتر بوو، فیلیپی لە هەموویان خراپتر بوو".
 
لە درێژەی قسەکانیدا، دەڵێت "هاندەرانی ئیتیحاد لە کەریم تووڕەیە و سەرچاوەی خراپەکان مارسێلۆ گایاردۆی راهێنەرە، دەرکردنی بێگومان داواکارییەکە لە هاویندا".
 
یەکێکی دیکە نووسیویەتی "پشتگوێخستنی یارییەکە و لەدەستدانی هەلەکان و سێ خاڵ بەهۆی هێرشبەرانەوە بوو".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ماوەیەکە کەریم بنزیما لە دۆخێکی خراپدایە، هەروەها هەندێک یاریزانیش هەن کە دۆخیان خراپە، حیجازی و کادێش و بنزیما و دەڵێت "تەنیا دەتوانم ئەوەندە دەتوانم کە خودا یارمەتیدەر بێت، پلەی سێیەم نەماوە و خەونی بەشداریکردن لە جامی ئاسیا نەما".
 
بەدر ناوێک نووسیویەتی "ئیتیحاد سەرکەوتنێکی زۆر ئاسانی لەدەستدا، راستییەکەش ئەوەیە کە بنزیما بەردەوامە لە بێهیواکردنی تیپەکە، ئەو یاریزانێکە بە ساردییەکی زۆرەوە یاری دەکات، ئێمە لانیکەم 4 گۆڵمان بەهۆی بێباکییەکی زۆری هێرشبەرانەوە لەدەستدا. گایاردۆ راهێنەرێکی گەورەیە و شایەنی ئەوە نییە لەسەر هیچ شتێک رەخنەی لێبگیرێت، بەختێکی باشتری بۆ دەخوازم".
 
چەندین هاندەری ئیتیحاد جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کەریم بنزیما ئەو راستییە بزانێت کە لەمڕۆوە تاوەکو کۆتایی وەرز لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازی لێناکرێت، دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەمە تاکە رێگایە بۆ ئەوەی ئێمە لەو رزگارمان بێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە