رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان لەسەر یاریگە جیاجیاکان بەڕێودەچن و 4 یاری ئەنجام دەدرێن.
لووتکەی رکابەری ئەم هەفتەیە یاری نێوان سەیدسادق و هەندرێنە، هەندرێن بەهیوای زیادکردنی ژمارەی خاڵەکانی و مانەوەی لە پێشەنگی و سەیدسادقیش بۆ دڵخۆشکردنی هاندەرانی یاریدەکات.
یانەی زاخۆ لەسەر یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی شەقڵاوە دەکات، سەرجەم یارییەکانیش لە کاژێر 14:30 دەکرێن.
لە شاری هەولێر یانەی برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئارارات بەیەک دەگەن، ئارارات ئاستێکی بەرزی نمایشکردووە و برایەتیش بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی رکابەری دەکات، یانەی زاخۆ کێبرکێی یانەی شەقڵاوە دەکات.
لە کۆتایشدا یاری دێربیی گەرمیان لە نێوان شێروانە و چەمچەماڵ دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت یارییەکی پڕ ململانێ و جەماوەری بێت.
یارییەکانی ئەمڕۆ:
برایەتی - ئارارات 14:30
زاخۆ - شەقڵاوە 14:30
سەیدسادق - هەندرێن 14:30
شیروانە - چەمچەماڵ 14:30
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ