رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکی بەهێزی خولی باسکەی ئەمریکی ئێن بی ئەیدا، یانەی شیکاگۆ بولز لە دەرەوەی یاریگەیدا خۆیدا بووە میوانی یانەی چارلۆت هۆرنێتزی بردەوە.
یارییەکە ئەگەرچی سەرەتا هاوسەنگ بوو، بەڵام یانەی شیکاگۆ بە کۆکردنەوەی 121 خاڵ بەرامبەر بە 91 خاڵ یارییەکەی بردەوە.
شیکاگۆ بە پێشەنگی دوو یاریزان، زاک لاڤین و دیمار دیرۆسین، کە هەر یەکێکیان 23 خاڵی تۆمارکرد، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە شیکاگۆ هەنگاوێکی پێشخست بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە قۆناخەکانی یەکلاکەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ