سلێمانييه‌كان، ئینجا له د. هه‌ڤاڵى پارێزگاره‌وه كه گۆڕانه تاوەکو كاك شاهۆ عوسمانى جێگرى كه يه‌كێتييه تاوەکو كاك زاگرۆسى فه‌تاح ئاغا كه پارتييه و وه‌ك كوڕى شار بۆ هاوكاريى كاك عه‌لى حوسێن له‌وێبوو، وه‌ك يه‌ك به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييان گوت: به‌خێربێى بۆشاره‌كه‌ى خۆت، چاومان روون و پێ و قه‌ده‌مت وه‌ك هه‌ميشه به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى كه له دوو باوانى ره‌سه‌ن و خانه‌دانه‌وه هاتووەته ژيان، له باوكه‌وه ئيدريسى مه‌لا مسته‌فاى بارزان، ئيدريسى رێبوارى رێگەی نيشتمان، كه‌م ژياوى كه‌ڵ ژياوى خاكه‌ڕا، له دايكيشه‌وه نازدارخانى سه‌لار و سه‌نگينى كچى حه‌مه‌ى ئه‌وڕه‌حمان ئاغاى سلێمانى، حه‌مه‌ئاغاى پياوماقوڵ و ده‌ست و دڵ كراوه و خێره‌ومه‌ند.
نێچيرڤانى بارزانى و سلێمانه‌يى، هه‌موو سيفه‌ته جوان و به‌ها به‌رزه‌كانى هه‌ردوولاى له خۆي‌دا كۆكردووەته‌وه: جوامێرى و كوردايه‌تى و كوردستانپه‌روه‌رى، كه‌سێتيى به‌هێز، لێبوورده‌يى و ئاشتيخوازى، ناخى بێگه‌رد و بێ رق و كينه، ده‌موله‌بزى شيرين و خۆش مه‌شره‌فيى سلێمانیيانه. ئینجا كه‌سێك هه‌موو سيفه‌ته جوانه‌كانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند و مه‌ناره‌ى تيشكبه‌خشى بارزان و سلێمانيى له خۆي‌دا كۆكردبێته‌وه، روو له هه‌ركوێ بكات هه‌ر ده‌بێ مايه‌ى چاورۆشنى و پێ و قه‌ده‌مى به‌خێربێ.
د. هه‌ڤاڵ كه ئۆفيسه‌كه‌ى زياتر له پێشانگە و مۆزه‌خانه‌ى هونه‌ر و به‌ڕاستى له نووسینگەی پارێزگارى پايته‌ختى رۆشنبيرى ده‌چوو نه‌ك شارێكى ئاسایی، به نێو راڕه‌وێكى پڕ له تابلۆ و توحفه‌ى هونه‌ردا هاوڕێيه‌تیی سه‌رۆكى كرد به‌ره‌و هۆڵى كۆبوونه‌وه. ئه‌و هۆڵه‌ى بۆ ئێمه‌ى تيمى هاوكارانى به‌ڕێزيان، بووه هۆڵى شانازى به‌خۆوه‌كردن كه تيم و هاوكارى نێچيرڤان بارزانين.
ئاخر چ له‌وه پڕ شانازيتره كه له‌م به‌ره‌به‌رى هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێيه‌دا، كه ده‌گمه‌نه كه‌سێك دانى خێر به كه‌سێكى ديكه دابنێ، كه‌چى ئاماده‌بووانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه به هه‌موو ره‌نگه‌كانيانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك دانيشتوون پێنج ساڵه به يه‌ك مه‌ودا له هه‌مووان نزيكه، گوتيان: هه‌وڵ و ته‌قه‌للات بۆ يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و تێپه‌ڕاندنى نه‌فه‌سى يه‌كتر نه‌فیكردن، بۆ ته‌بايى و يه‌كتر خوێندنه‌وه و نيشتمانسازى، بۆ رێگرتن له لێكترازانى هه‌رێمی کوردستان، جێى پێزانين و پشتيوانييه، به‌و نه‌فه‌سه نيشتمانبينه‌وه سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ت جێى ره‌زامه‌نديى هه‌مووانه، ئێستاش لێت چاوه‌ڕوانين هيممه‌ت بكه‌ن ئه‌م بانگه‌شه‌يه‌ش به ئارامى و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنيش به سه‌ركه‌وتوويى و به‌خۆشى ته‌واوبێت.
سەبارەت خزمه‌تكردنى سلێمانيش، پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆك به ستایشه‌وه کار و پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستانی به‌رز نرخاندن كه سه‌ربارى قه‌يران و ده‌ستكورتى، له‌و شاره و جێى ديكه‌ش ئه‌نجامى داون، به ده‌ورى خۆيشى ره‌زامه‌نديى له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند داواكارييه فه‌رموو كه پارێزگار و هاوكاره‌كانى خستييانه‌ڕوو، ئه‌وان وێڕاى سوپاس، خۆييانه و سلێمانييانه پێيان گوت: له نيوه سلێمانييه‌كه‌ت چاوه‌ڕێى خزمه‌تين و، بۆ خزمه‌تى زياتريش ته‌ماعمان له‌نيوه‌كه‌ى ديكه‌ته.
هه‌ڤاڵ نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان كاتێكيش له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى له باره‌گاى رێكخستنى پارتى کۆبووەوە، به دڵ سوپاس و ته‌قديرى بڕواى پۆڵايين و نه‌گۆڕى مه‌لاييه‌كانى سلێمانى كرد، ستايشى وره‌ى به‌رز و ديسپلينى پارتايه‌تى كردن و دووپاتيكرده‌وه كه پارتييه‌كانى سلێمانى هه‌ميشه سه‌رچاوه‌ى ئيلهامى نه‌به‌زين و نه‌سره‌وتنن بۆ هه‌ر پارتييه‌ك، هه‌ڤاڵ فازڵ ميرانى له مه‌جليسه‌كه‌دا رووى له پارتييه‌كانى سلێمانى كرد و گوتی: حه‌سووديتان پێ ده‌به‌م ئه‌و خوشكه‌زا دڵسۆزه‌تان هه‌يه..
ئه‌م چه‌ند دێره‌ى سه‌ره‌وه‌م بۆ په‌سن و مه‌دحى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نه‌نووسيوه، چونكه نه ئه‌و حه‌زى به مه‌دح و سه‌نايه و نه منيش باشى لێ ده‌زانم، ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ى سه‌ره‌وه‌م ته‌نیا بۆ ده‌ربڕينى هه‌ستى شانازى به‌خۆوه‌كردنى خۆم و هاوكارانم نووسى كه له‌و سه‌فه‌ره‌دا ياوه‌رى بووين.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ