زیاتر له چل ساڵ له ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی تێده‌په‌ڕێ، له‌م ماوه‌یه‌دا نزیكەی چل هه‌ڵبژاردنی ورد و درشت به‌ڕێوه‌چووه و ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان نزیك به 60% بووه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری نزیك به 67% تۆمار كراوه، ئه‌گه‌ر له هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشان و داكشانی ئه‌م ڕێژانه گه‌ڕێین، ده‌كرێ بڵێین به‌پێی نۆڕمی به‌شداریی خه‌ڵك له وڵاتانی تری دنیا، له ئێرانیش ڕاده‌ی به‌شداری له‌م نۆڕمه نزیك بووه. ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی كه ئه‌م وتاره به‌دوویدا وێڵه، ئه‌وه‌یه كه ئاكامی ئه‌م بهشداریكردنانه چی بووه و چ کاریگەرییەکی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و گه‌لانی ئێران و، له لایه‌كی تریشه‌وه چ ده‌سكه‌وتێكی هه‌بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی؟ چون له‌ڕاستیدا له‌م جۆره سیستمانه‌دا ده‌بێ له ڕۆچنه‌ی قازانجی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته‌وه بڕوانینه هاوكێشه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ڵبژاردن.
ڕاسته هەڵبژاردن وەک هێمای سەرەکیی دێموکراسییە، بەڵام لە نەبوونی ئازادی‌دا دەبێتە ئامرازێک بەدەستی دیکتاتۆرەوە بۆ سەپاندنی خۆی. خۆ کەم نین ئەو حکوومەتە دیکتاتۆرانەی تێیاندا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێ، بەڵام دواجار ئەوە ویست و خواستی دیکتاتۆرە دێتە دی. ئەگەرچی دەنگدان له‌م سه‌رده‌مه‌دا وەک مافێكی سه‌ره‌تایی بۆ شارۆمەندانی وڵات دیاریکراوە تا بە دەنگی خۆیان بەربژێرێک بۆخۆیان هەڵبژێرن، بەڵام كه سیستم باوەڕی بە ئازادی نەبوو، دواجار خۆی ده‌بێته بەربەست بۆ سازبوونی ڕێکخراوە دێموکراتییەکان. واتە ئەوە هەژموونی سیستمە کە بە زەوتی ئازادی، دۆخی ئاماڵ دێموکراسییەکی سەقەت لە پڕۆسەیەکی وەک هەڵبژاردندا بەرەو نزمترین ئاستی خۆی دەبات، ئەو وتە مەشهوورە کە دێموکراسیی سەقەت باڵندەیەکە لە ڕکەی خۆی هاتووەتەدەر، بەڵام باڵەکانی کراون، واتە ئازادیی لێ زەوت کراوە، ڕێک گوزارە لە دۆخی ئەمڕۆی ئێران دەکات.
ئه‌م دوو ئانالیز - ڕاپۆرته‌ی خواره‌وه كه هی دوو ناوه‌ندی باوه‌ڕپێكراون، ده‌توانن بۆ شرۆڤه‌ی باسەکەمان یارمەتیدەر بن:
له ڕاپۆرتەکەی ناوه‌ندی Peace Worldwide هی ساڵی 2019، ژمارە 40 بۆ ئێران له‌باری مافی مرۆڤه‌وه دیاری كراوه (Human Rights Scores 40) واته دۆخی ناوخۆی ئێران له‌ڕێی سه‌ركوته‌وه (Suppression) كۆنتڕۆڵ ده‌بێ و مافی مرۆڤ به‌توندی پێشێل ده‌كرێ. سه‌رنجڕاكێشه كه بزانین توركیا و كامبۆدیاش ڕێك دۆخێكی هاوشێوه‌ی ئێرانیان هه‌یه!
به‌پێی پارامێترێك به ناوی DS واته (Democracy Scores) كه له 0 بۆ 90 ـە، هی كۆماری ئیسلامی 7.2 ڕه‌چاو كراوه (12.4 بۆ توركیا، 9.6 بۆ عێراق و 0.0 بۆ سووریا).
هه‌روه‌ها ئانالیز - ڕاپۆرتەکەی ساڵی 2019ی ماڵی ئازادی (Freedom House) له ژێر ناوی پاشه‌كشه‌ی دێموكراسی له به‌شێكدا ئاماژە بەوە دەکا کە لە کۆی 195 وڵاتی دنیا، كه‌متر له نیوه‌یان ئازاد و سەربەستن، كه‌متر له 30% تا ڕادەیەک ئازادن و كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌ر سێش سەربەست نین. وه‌ك ساڵانی ڕابردوو لەم ڕاپۆرتەدا کۆماری ئیسلامی ئێران دیسان دێتە خانەی ئەو وڵاتانەی کە ئازاد و سەربەست نین.
ئەم داتایانە بەم مانایە دێن کە ئەگەر تەنانەت لە وڵاتێكی وەک ئێران هەڵبژاردنیش بەڕێوەبچێ، لەبەر نەبوونی ڕەوتێکی دێموکراتیزە و ئازادی سیاسی، هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی وه‌ك كرانه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یان به واتایه‌كی تر گه‌شه‌ی سیاسی بۆ کۆمەڵگای لێناکەوێتەوە.
له کۆماری ئیسلامی‌دا مەبەست و ئامانج له هه‌ڵبژاردن ته‌نیاوته‌نیا هێنانی خه‌ڵكه بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، واته جۆرێ "بەشداریکردنی گۆترەیی" خەڵک بۆ شەرعیەتدان بە سیستم و سەلماندنی مەشرووعییەتی نیزام بۆ دەرەوەی سنوورەکانی وڵات، ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە لە سیستمە تۆتالیتێرەکاندا بەدی دەکرێ.
هانا ئارێنت لەم بارەدا باس لە چەمکێک دەکا بە ناوی: "بەشداریی سیاسی پێکهاتەیی". ئارێنت پێیوایە بەشداریی سیاسی ئەرێنی، واتە پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا دەبێ بە شێوەیەکی پێکهاتەیی لە قاڵبی حیزب و لایەنی سیاسی‌دا بێ تا بەر بە دیکتاتۆرییەت بگرێ، بە واتایەکی تر ئارێنت دەیەوێ بڵێ سیستمی تۆتالیتێر لە هەمان کاتدا کە بە توندی بەر بە بەشداریی سیاسیی پێکهاتەیی دەگرێ، دەیەوێ ئاستی بەشداریی سیاسیی ناپێکهاتەیی بەرێتە سەر، تەنانەت ئەگەر بە میکانیزمگەلێکی پۆپۆلیستی، پڕوپاگەندەیی و فرتوفێڵیش بێ و دواجار بە زەبری زۆری و تۆقاندن! بۆیە مادام پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران لەسەر بنەمای بەشداری سیاسی بەشێوەی پێکهاتەیی نییە و بۆ وێنە خەڵک لە کوردستان نایەنە قاڵبی پێکهاتە و حیزبەوە و ڕەخنەکانیان ئاراستەی دەسەڵاتی سیاسی و حوکمڕانی ناکەن، هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێ.
خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون كه پارله‌مان له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا بووكهڵهیهكه به ده‌ست دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و به‌تایبه‌تی به‌ده‌ست ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌وه! له هه‌موو خوله‌كانی مه‌جلیس، خامنه‌یی لایكهم بۆ جارێك پارله‌مانی هه‌س داوه و پێشگیری كردووه له بڕیاره‌كانی ماڵی میلله‌ت! ته‌نانه‌ت بۆ گرانبوونی به‌نزین له‌سه‌ر ئه‌مری ڕێبه‌ر پارله‌مان متته‌قی لێوه‌نه‌هات.
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو مه‌یدانی ململانێی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه نییه ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردن ئابڕووی نیزامه، بۆیه ده‌بێ چاوەڕێ بین - به‌تایبه‌تی له پاش قه‌تڵوعامی خه‌ڵكی ئێران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان - ڕۆژی ده‌نگدان، سندووقه‌كان په‌پووی لێ بخوێنێ!
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ