ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە: هەڵگرتنی سزای تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی راست نییە
لە رۆژی 3ـی نیسانی 2023ـوە بە بڕیارێکی حکومەتی تورکیا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا راگیراون؛ چەندین جاریش بڕیارەکە درێژکراوەتەوە. هۆکاری راگرتنەکەش وەک تورکیا دەڵێت چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی چڕبوونەتەوە و "ئەو رێکخراوە دزەیکردووەتە نێو فڕۆکەخانە و ئەوەش هەڕەشەیە لە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان."