رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفر و باران باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30-3-2023) لە نۆ پارێزگادا لە خوێندنگەکان کرایە پشوو.
بەهۆی شەپۆلە چاوەڕوانکراوەکەی بەفر و باران، ئەمڕۆ لە تەواوی خوێندنگەکانی پارێزگاکانی مووش، سێواز، نەڤشەهیر، گوموشهانە، گیرەسوون، بایبورت، یۆزگات، سامسوون و ئۆردوو پشووی فەرمییە. هەروەها لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا فەرمانبەرانی دووگیان و خاوەن پێداویستیی تایبەت پشووی کارگێڕییان پێدراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی رۆژی چوارشەممە، 29-3-2023 لەلایەن دەزگای کەشناسییەوە شەپۆلێکی تووندتری بەفر و باران بەڕێوەیە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوا لەم چەند رۆژەدا بە شێوەی تێکڕا، پلەی گەرما لەنێوان 8 بۆ 15 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و کاریگەرییەکانی رەشەباش بەردەوام دەبن، بە جۆرێک خێرایی با (50-70 کیلۆمەتر/کاژێر) دەبێت و ئەو خێراییە لە هەندێک شوێندا تا (70-100 کیلۆمەتر/کاژێر) دەبێت.
ئەو شەپۆلە کاریگەریی لەسەر هەرێمەکانی ماڕماڕا، ئیجە، دەریای سپی و باکووری کوردستان دەبێت و ماوەی 5 رۆژ بەردەوامدەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ