ئەردۆغان و بایدن بە تەلەفۆن قسە دەکەن

29-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمشەو لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسە دەکەن. 
 
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئایاری 2023 لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمشەو رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆ بایدن پێکەوە قسە دەکەن.
 
ئیبراهیم کاڵن گوتیشی، "ئەردۆغان تەنیا قسە لەگەڵ بایدن ناکات، بەڵکو لەگەڵ سەرکردەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا و سەرکردەی زۆر وڵاتی دیکەش پەیوەندی دەبێت." 
 
سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنیش، کاڵن ئاماژەی بەوەدا، ئەوان دڵخۆش بەو ئەنجامە و گوتی: "ئەردۆغان لە ساڵی 2018دا بە 52.56٪ـی دەنگەکان هەڵبژێردرا، پێدەچێت لەم هەڵبژاردنەشدا رێژەیەکی نزیک لەوەی بەدەستهێنابێت. ئەگەر بڕوانیتە ئەم ئەنجامانە کە 27 ملیۆن و 645 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە. لە مێژووی سیاسیی تورکیا، شتێکە کە پێویستە لە رووی زانستی سیاسییەوە لێی بکۆڵدرێتەوە. ئێمە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنمان ئەزموون کرد کە جارێکی دیکە پشتڕاستیکردەوە کە سەرۆکەکەمان بلیمەتی سیاسەتە." 
 
دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەدا، بایدن پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد و لە پەیامێکدا گوتی، "وەک هاوپەیمانانیی ناتۆ، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە کارکردنی پێکەوەیی لەسەر پرسە دووقۆڵییەکان و تەحەدای هاوبەشی جیهانی."   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی هەرسێ پەرلەمانتارەکەی مەهەپە کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

سێ پەرلەمانتاری مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە

لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری سەرۆکەکەیان راگەیاند.