تورکیا
دیمەنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە و پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە، وێنە: AA
رووداو هەولێر
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21ـی ئایاری 2022، ژمارەیەک كۆچبه‌ری نایاسایی لەڕێگەی بەلەمێکەوە کە دەیانویست بە رێگەی دەریای ئیجەوە لە تورکیا بچنە دەرەوە، دەستگیرکران.
بەپێی راگه‌یێندراوێك كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه لە بەشی رۆژئاوای كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیکیلی 29 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌سه‌ر به‌له‌مێکی لاستیكین، بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی بە رێگەی دەریای ئیجەوە خۆیان بگەیێننە یۆنان، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەواوی ئەو کۆچبەرانەی لەسەر بەلەمەکەدا بوون، دەستگیرکران و گەڕێندرانەوە کەناراوەکان شارۆچکەی دیکیلی.
هەروەها دوو قاچاخچی بەتۆمەتی رێکخستنی ئەو کارە دەستگیرکراون. لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵ هەردووکیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە مرۆڤەوە، بەردەوامە.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا راشیگەیاند، دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان و ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستیی و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و کۆچبەران له پارێزگای ئیزمیر كران.
بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵەدا سێ کۆچبەر لە دەریای ئیجە لە هەوڵی گەیشتنیان بۆ یۆنان خنکاون، هەزار و 261 کۆچبەر دەستگیرکراون و 56 قاچاخچی دەستگیرکراون، کە 20 قاچاخچی بیانین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ