رووداو - ئیسته‌نبووڵ
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په داوا لە جەهەپە و ئیی پارتی دەکات پشتیوانیان بن و رێگربن له گوشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر سەرۆک شارەوانییەکانیان لە شارەکانی باکووری کوردستان.
هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە پشتیوانی بەربژێرەکانی جەهەپەی بۆ سەرۆکی شارەوانی کرد، بەو هۆیەشەوە بەجیاوازییەکی کەم بەربژێرەکانی جەهەپە سەرکەوتنیان بەسەر بەربژێرەکانی ئەکپارتی بەدەستهێنا. ئێستا کە ژمارەیەک سەرۆک شارەوانییە هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتەوە دووردەخرێنەوە، بەرپرسانی هەدەپە داوای هەڵوێست لە جەهەپە و ئیی پارتی دەکەن.
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئیسته‌نبووڵ داوای له كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی جه‌هه‌په كرد "هه‌ڵوێستی رژد" بنوێنێ له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان و دامه‌زراندنی به‌قه‌یووم له شوێنیان.
بوڵدان گوتی "ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه بێده‌نگی بشكێنن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات، سبه‌ی به‌سه‌ر ئێوه‌ش دێت. بانگهێشتی هه‌موو پارت و لایه‌نه دیموكراسیخوازه‌كان ده‌كه‌م با پێكه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌ڕێبكه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌م رۆژگاره دژوارانه كۆتاییان پێدێت و رۆژگاری زۆر جوان چاوه‌ڕێمان ده‌بێت".
جەهەپە و ئیی پارتی کە لەکاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا سوپاسی هەدەپەیان کرد، هێشتا هەڵوێستیان لەبارەی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە نەبووە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-یان لە باکووری کوردستان ئابڵوقەدا و سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییەیان لە کارەکانیان دوورخستنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ