رووداو دیجیتاڵ
هاوڕەگەزخوازان بڕیاریانداوە یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی 'هەفتەی شانازی' لە شاری ئیستەنبووڵ رێپێوان بکەن، پارێزگاری ئیستەنبووڵ دەڵێت، رێگە بە هیچ چالاکییەک نەدراوە کە هەڕەشە لە دامەزراوەی خێزانی بکات و رێگە نادەن هیچ خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەت بکرێت.
داود گول، پارێزگاری ئیستەنبووڵ ئەمرۆ هەینی، 16ـی حوزەیرانی 2023 لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "هیچ چالاکییەک رێگەپێدراو نییە هەڕەشە لە دامەزراوەی خێزانیمان بکات، کە گەرەنتی میللەت و دەوڵەتەکەمانە. ئەو گرووپانەی بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندان دەکەن هەرگیز رێگەیان پێنادرێت".
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری "هەفتەی شانازی ترانس ئیستەنبووڵ"ـەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممە 18ـی حوزەیران لە "هەفتەی شانازی"دا لە مەیدانی تەقسیم رێپێوان دەکەن.
لە ساڵی 2003 ـەوە لە ئیستەنبووڵ لە "هەفتەی شانازی"دا هاوڕەگوزخوازان رێپێوان دەکەن؛ حکومەتی تورکیا لە 2014 ـەوە رێگری لەو رێپێوانە دەکات.
لە تورکیا ئامارێکی فەرمی لەبارەی گرووپەکانی هاوڕەگەزخوازان بەردەست نییە.
هاوڕەگەزخوازانی تورکیا ماوە ماوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کراونەتە ئامانج. سەرۆککۆماری تورکیا لە 2021دا رایگەیاند، لە تورکیا شتێک نییە بە ناوی هاوڕەگەزخواز.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ