رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای جەژنەوە تائێستا لە تورکیا 19 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئاداری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەو ئامارەی بڵاوکردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی داتاکان، لە دووەم رۆژی پشووی جەژندا 709 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە. بەو هۆیەوە 14 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 280 کەسیش برینداربوون.
سەبارەت بە رووداوەکانی رۆژی یەکەمی پشووی جەژنیش، بە گوێرەی وەزیری ناوخۆ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 219 کەسیش بریندار بوون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، "لە دووەم رۆژی جەژنیش تیمەکانمان پشکنینیان بۆ 420 هەزار و 737 ئۆتۆمبێل کرد، 22 هەزار و 310 ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژڕەویی بە پێبژاردن سزادران، هەروەها 18 هەزار و 490 ئۆتۆمبێلیش بەهۆکاری دیکە سزادران".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ