رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکەن، یەکێتیی ئەوروپا بە هیچ شێوەیەک چاودێریی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناکات و هیچ لێدوانێکیش لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەوە نادات.
رۆژی هەینی، 12-5-2023، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی [تورکیا] ناکات و لێدوانیش لەبارەی ئەو ئەنجامانەوە نادات کە بڵاودەکرێنەوە."
راگەیێندراوەکە لەلایەن دەیجی مەکالیستەر، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و تۆماس تۆبی، هاوسەرۆکی گرووپی دیموکراسی و هاوئاهەنگیکاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپاوە واژۆکراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هیچ ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دیارینەکراوە وەک نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا چاودێریی پڕۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکات یان لێدوانی لەبارەوە بدات.
لەو راگەیێندراوەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپادا هۆشداری دراوە کە هەر ئەندامێکی پەرلەمان دەیەوێت چاودێریی ئەو هەڵبژاردنانە بکات یان لێدوانی لەبارەوە بدات، دەبێت لەژێر ناوی ناونیشانی سەربەخۆی خۆی یان دامەزراوەیەکی دیکەوە بیدات، نەوەک پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ