رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 7ـی حوزەیرانی 2022، ژمارەیەک كۆچبه‌ری نایاسایی لە رێگەی بەلەمێکەوە کە دەیانویست بە رێگای دەریای ئیجەوە لە تورکیا بچنە دەرەوە دەستگیرکران.
بەپێی راگەیێندراوێک كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه لە بەشی رۆژئاوای كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیکیلی 47 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌سه‌ر به‌له‌مێکی لاستیكین، بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی بە رێگەی دەریای ئیجەوە خۆیان بگەیێننە یۆنان، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەواوی ئەو کۆچبەرانەی لەسەر بەلەمەکەدا بوون، دەستگیرکران و گەڕێندرانەوە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی.
هەروەها دوو قاچاخچی بەتۆمەتی رێکخستنی ئەو کارە دەستگیرکراون. لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵ هەردووکیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەردەوامە.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا راشیگەیاند، دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان و ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستیی و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و کۆچبەران له پارێزگای ئیزمیر كران.
بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سێ کۆچبەر لە دەریای ئیجە لە هەوڵی گەیشتنیان بۆ یۆنان خنکاون، هەزار و 261 کۆچبەر و 62 قاچاخچی دەستگیرکراون کە 24 لە قاچاخچییەکان بیانین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ